پێشبڕکێی یه‌ڵماز گونه‌ی بۆ کورته‌فیلم

Jury Members

به‌خێربێن بۆ (7)ـه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌له‌نده‌ن

بە خێرهاتنتان دەکەین بۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن. وەک زۆربەتان دەزانن ئێمە لە ساڵی 2001ەوە ئەم فێستیڤاڵە ساز دەکەین و خۆشحاڵین بەوەی کە دەتوانین پرۆگرامێکی تۆکمەوتۆڵتان لە سەرانسەری دنیاوە پێشکەش بکەین. پرۆگرامی ئەمساڵمان 18 فیلمی درێژ، 30 دۆکیومێنتار و 55 کورتەفیلمی لە خۆ گرتووە، کە 20یان، دواتر، لە سێیەمین پێشبڕکێیی یەڵماز گوینەی بۆ کورتەفیلم بەشداری دەکەن.

زۆر شادمانین بەوەی کە پیکچەرهاوس هاکنێی (Picturehouse Hackney)، گرنگترین شوێنی فێستیڤاڵەکەمان، بە تەکنیکێکی دیجیتاڵییەوە، ئامادەیە بۆ پێشاندانی فیلمە کوردییەکانمان، بۆ ئەوەی، بۆ یەکەمین جار، بە یارمەتیی شێوازی دیجیتاڵ پێشکەش بکرێن. پیکچەرهاوس هاکنێی، لەنێوان 17 تا 24ی نۆڤەمبەردا، شوێنی سەرەکیی پێشاندانی فیلمەکانمانن، بەڵام ئێمە بە هیوای ئەوەیشین ئەمە سەرەتایەک بێت ...

Read More

Media andSponsors