مەنفا لە پاریس

Exile in Paris

Director: Zirek

Cast: Simon Cohen, Liao Yi Lin, Gürgün Argan, Zirek

France / 2010 / 70 mins / Kurdish (Kurmanji) and French with English subtitles / PG

زیرەک، ئەکتەر و دەرهێنەرە و لە ساڵی 1982ەوە وەک پەنابەرێک لە پاریس دەژی. لەبەر ئەوەی کە ئەو بۆ خۆی ناتوانێت بۆ کوردستان بگەڕێتەوە، گفت بە باوکی دەدات کە کوڕە بچکۆلەکەی، بۆ سەردانی باوکی، بۆ کوردستان بنێرێتەوە. بەڵام کوڕەکەی زیرەک، بێجگە لە زمانی فەرەنسایی، هیچ زمانێکی تر نازانێت و ئەمەیش وا دەکات کە زۆر زەحمەت بێت بۆی لەگەڵ خێزانی باوکی و خزموخوێشدا بتوانێت پێوەندی بکات. زیرەک، لەڕێی تەلەفۆنەوە، دوای گەشتی پێنج ڕۆژەی کوڕەکەی و خوشکەکەی دەکەوێت و لەو ڕێیەوە بەرەو ڕۆژانی ڕابوردووی خۆی دەگەڕێتەوە. زیرەک بەم فیلمە دەیەوێت چارەنووسی خۆی، لە دواچارەکی چەرخی پێشوودا، بگێڕێتەوە و بەو شێوەیە هەوڵ بدات خۆی لە چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی خۆی ڕزگار بکات.