EYE

Director: Jamil Rostami

Cast: Mehdi Ahmadi , Ladan Mostafi , Nazanin Farahani , Siyavash Cheraghipoor , Hamid Sharifzadeh, Afsaneh Pakroo

East Kurdistan (Iran) / 2010 / 90mins / Farsi and Kurdish (Kurmanji) with English subtitles / PG

دوایین فیلمی درێژی دەرهێنەری کورد، جەمیل ڕۆستەمی، چیرۆکێکی شارستانییە، باسی ژن و پیاوێک لە چینی ناوەند دەکات کە لە ئەنجامی سەرقاڵبوون بە ژیانەوە لە یەکتر دوور کەوتوونەتەوە. ژوان خەریکی (پی. ئەیچ. دی.)یەکەیەتی لە بارەی گۆرانیبێژە کوردە کۆنەکانەوە و بۆ هەر کوێیەک بچن، بۆ تۆمارکردنی دەنگیان، دوایان دەکەوێت. خەریکبوونی بەم کارەوە زۆرجار، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، لە ماڵەوەی دادەبڕێت. بەردییا، فیلمسازە و بە دەست ئەم گەشتە دوورودرێژانەی ژنەکەیەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکەی ناڕەحەت دەبێت. لە گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە، ژوان، هەست بە ناڕەحەتیی مێردەکەی دەکات. باردییا، خەریکی پرۆژەی فیلمە تازەکەیەتی و لە هەوڵی ئەوەدایە ژنێک بۆ ژنەکاراکتەری فیلمە تازەکەی بدۆزێتەوە. کە باردییا بە هۆی خەریکبوون بە فیلمەکەیەوە بۆ ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە، ژوانیش گومان لەوە دەکات کە ڕەنگە لەگەڵ ژنێکی تردا پێوەندی بەستبێت.