گوڵەکانی کەرکووک

THE FLOWERS OF KIRKUK

Director: Fariborz Kamkari

Cast: Morjana Alaoui , Ertem Eser , Mohammed Zouaoui , Mohammed Bakri

Italy – Switzerland – South Kurdistan (Iraq) / 2010 / mins / 116mins / Kurdish (Sorani) and Arabic with English subtitles / PG

پێوەندی نێوان نەجلە و شێرکۆ چیرۆکێکی قووڵی خۆشەویستییەکی نەشیاوە. نەشیاو لەبەر ئەوەی لە سەردەمێکدا ڕوو دەدات کە ڕێژیمی سەدام حسێن خەریکی ئەنجامدانی سیاسەتی جینۆسایدە دژی کورد. شێرکۆ پزیشکێکی کوردی گەنجە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان بۆ ئەوەی یارمەتیی قوربانیانی جەنگی سەدام حسین، دژی کورد، بدات. نەجلە، هاوپۆل و دەستگیرانی شیرکۆ، لە خێزانێکی عەرەبی دەستڕۆیشتووە کە پێوەندییەکی نزیکیان بە ڕێژیمی فاشیستی بەعسەوە هەیە. نەجلە بۆ دۆزینەوەی شێرکۆ، دوای دەکەوێت و دەچێت بۆ کوردستان. گوڵەکانی کەرکووک لەسەر ژیان و ڕووداوی ڕاستەقینە هەڵچنراوە. لەگەڵ ئەوەیشدا چیرۆکێکە دەربارەی ئازایی و هێزی خۆشەویستی لەو سەردەمە تراژیدییەدا.